ئابووری

قوباد تاڵەبانی باس لە چارەسەری کێشەی مووچە ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی باس لە چارەسەری کێشەی مووچە ده‌كات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "کێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت و هەوڵی تەواو دەدرێت هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێردرێت".
   
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایگەیاند"لە چوارچێوەى رێکەوتنەکاندا کێشەى مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەردەکرێت".

وتیشی "بەپێى ئەو پلانەى دانراوە، دەبێت کێشەى مووچە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێت".

قوباد تاڵەبانی، ئەوەشی ئاشکراکرد "دەبێت بۆ ساڵى داهاتوو کێشەکانى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بەغداد بە تەواوى چارەسەر بووبێت و لە وادەی خۆیدا  مووچەی فەرمانبەران دابێنبکرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان