کوردستانی

شه‌قامێك بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك داده‌خرێت "ئاگادار بن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌قامێك بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك داده‌خرێت "ئاگادار بن"
مه‌ودا میدیا-

شاره‌وانیی سلێمانى هاوڵاتییان و شۆفێران له‌ داخستنى شه‌قامێكى سه‌ره‌كى شار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ مه‌به‌ستى چاككردن، بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك داده‌خرێت و تاوه‌كو كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه‌، رێگەی دەوروبەر بەكاربهێنن".

لە ئاگادارییەكدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سەرەكیی (60)م لەبەردەم  فاملی مۆڵ بە ئاڕاستەی رۆشتن بەرەو گەڕەكی شێخ محێدین، بەربەست دەكرێت بەمەبەستی چاككردنی  گۆڕینی expansion joints  تێكچوونی پەردەكانی پردی قالاوە، شەقامەكە بەربەست دەكرێت تاوه‌كو رۆژی یەكشەممە".

شارەوانیی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتییان و شۆفێران كردووە، تاوه‌كو ئه‌وكاتەی شەقامەكە دەكرێتەوە، رێگەی دەوروبەر بەكاربهێنن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan