کوردستانی

شەهیدانی پێشمەرگە لە دەزگای شەهیدانی عیراق تۆمار دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەهیدانی پێشمەرگە لە دەزگای شەهیدانی عیراق تۆمار دەکرێن
مەودا میدیا-

دەزگای شەھیدانی عیراق، شەھیدانی پێشمەرگە لە ناوچە دابڕێندراوەکان تۆمار دەکات.

عەبدولئیلالە نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عیراق رایگەیاند "بەپێی ھەمواری یاسای نوێی دەزگای شەھیدان، هەموو ئەو شەھیدانەی ھێزەکانی پێشمەرگە کە لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەدین، دیالە و نەینەوا شەهیدبوون، لە دەزگای شەهیدانی عیراق هاوشێوەی سەربازانی عیراقی تۆمار دەکرێن".

وتیشی "بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو شەھیدانەی پێشمەرگە کە لە سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵ شەهیدبوون، ھەماھەنگی  لەگەڵ  وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان دەکەن".

ب.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان