کوردستانی

شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

بەرگری شارستانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامادەكارییەكان سەبارەت بەو شەپۆلی بارانبارینەی كەشناسی هەرێم پێشبینی كردووە تیمەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

بەرگری شارستانیی هەرێم رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرجەم تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی لە ناکاو، لە ناوەندی شارەکان ئامادەباشی تەواو کراوە و مەنهۆڵەکان پاککراونەتەوە".

بەرگری شارستانیی هەرێم "داواشی لە هاوڵاتيان کردووە کە دووربکەونەوە لەو شوێنانەی کە ئاوی لێ کۆدەبێتەوە، و مەترسی روودانی لافاوی تێدایە، بە تایبەتی ژێر پردەکان و ئەو ناوچانەی رێڕەوی ئاون، هەروەها شوانکار و مەڕدارەکان لەو ناوچانەی رێرەوی ئاوی بارانن دووربکەونەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "داواكارن هاوڵاتیان  گەشت نەکەن، و لەهەر دۆخێکدا  پێویستییان بە هاوکاری بوو، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانی ژمارە 115 بکەن"

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان