کوردستانی

مانگی رابردوو شەش کۆڵبەر کوژارون و بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی رابردوو شەش کۆڵبەر کوژارون و بریندار بوون
مەودا میدیا-

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئاماری قوربانیانی کۆڵبەرانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە.

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند "تەنها لە مانگی رابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و سێ تریش بریندار بوون".

رێکخراوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە "تاریق نەزەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، حوسێن کەماڵنیا خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی لێدانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و سیامەک حەسەنپوور، خەڵکی سەردەشت بەهۆی بەربوونەوە لە چیاکان، ئەو سێ کۆڵبەرە بوون کە لە ماوەی مانگی رابردوودا گیانیان لەدەست داوە.

باسی لەوەشکردووە "زۆربەی ژمارەی قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون".

جیاکردنەوەی قوربانیەکان بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای کرماشان:  (یەک کوژراو).

پارێزگای سنە:  (دوو بریندار)

پارێزگای ئورمیە:  (دوو کوژراو و یەک بریندار)

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان