کوردستانی
پاڵاوگه‌یه‌كى ئاو له سه‌ر رووبار‌ى سیروان دروستده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كاتێكدا ئێستا پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌یه‌كى ئاو له ناحیه‌ى باوه‌نوورى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار له بوارى جێبه‌جێكردندایه، وه‌ك قۆناغى دووه‌م له ناو قه‌زاى كه‌لاریش، له سه‌ر رووبار‌ى سیروان یه‌كه‌یه‌كى پاڵاوگه‌ی ئاو دروستده‌كرێت.
سالار عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له قۆناغى یه‌كه‌مدا توانرا یه‌كه‌یه‌كى پاڵاوگه‌ى ئاو له ناحیه‌ى باوه‌نوور كه له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه وه‌ستابوو، بخرێته‌وه كار، هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌م ده‌نێن".
وتیشى "قۆناغى دووه‌م دروستكردنى یه‌كه‌یه‌كى پاڵاوگه‌ی ئاوه له سه‌ر رووبار‌ى سیروان له ناو قه‌زاى كه‌لار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئامانج له دروستكردنى ئه‌و یه‌كه پاڵاوگانه، ئه‌وه‌یه له‌و رێگه‌یه‌وه ئاوێكى خاوێن و ته‌ندروست بدرێته هاوڵاتییان".
پ ح ع

بیروڕا