کوردستانی
بێجگه له سه‌یدسادق، شاره‌زوور و شارباژێریش سبه‌ینێى كرده پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌ر به‌هۆى ئه‌و شه‌ۆله باران بارینه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له پەروەردەی شارەزوور و په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ، بڕیاریاندا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندنی سنووره‌كه‌یان بكرێته پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نەبیل حمەصاڵح عزیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور رایگه‌یاندووه "لەبەر نەگونجانی کەش و هەواو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خۆێندکاران و منداڵان و پشت بەستن بە پێشبینی کەشناسی و پاش وەرگرتنی رای بەڕێز قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی (3-11-2024) لە سەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن بکرێتە پشوو".
راشیگه‌یاندووه "دوو سبەی (4-11-2024) دەوام ئاسایی دەبێتەوە".
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى شارباژێریشدا هاتووه "به راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ و ره‌چاوکردنی سرووشتی شارباژێڕ و له پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاراندا، سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن پشوو ده‌بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌رێوه‌به‌رێتى قه‌زاى سه‌یدسادقیش پشووى راگه‌یه‌ندووه و بڕیاریداوه سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن بكرێته پشوو.
پ ح ع

بیروڕا