ئابووری

لیستی مووچەی مانگی 10 رادەستی بەغدا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی مانگی  10 رادەستی بەغدا  کرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی 10ی رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند " ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2024، لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانیان، رادەستی بەغدا کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە " کە لیستی مووچەی مانگی 10یان، لەرێی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا، رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عیراق کردووە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەفتەى رابردوو بەهۆى بوونى تێبینییەکانی بەغدا، لیستەکە وەرنەگیراو گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان