کوردستانی

بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە دانیشتووانی شارەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە دانیشتووانی شارەکە
مەودا میدیا-

وتەبێژى بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند "ئامادەکارییان بۆ دروستبوونى لافاو کردووە و تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "داوامان لە خەڵک، کردووە نزیکی ئەو شوێنانە نەبنەوە کە ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە و مەترسی روودانی لافاوی تێدایە، بەڵام خەڵک وەک پێویست پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەبوون"

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی دابارین، لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر لافاو دروست دەبێت و بەشێک لە دانیشتووانی پارێزگاکە تووشی زیان دەبن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan