ئابووری
هاتنی (TBI) بۆ ناو هەژماری من، بە مانای تەوتینی مووچە نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاتنی بانکی بازرگانی (TBI) بۆ ناو هەژماری من، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و تەوتینی مووچە نییە.
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "حەوت مانگ لەمەوبەر بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) لەناو پرۆژەی هەژماری من زیادکرا، پێنج مانگ لەمەوبەر قسەم لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی بانکەکە کردووە بەتەلەفۆن ونامە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەیرم لێدێ لەم کاتەدا، هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چڕبووەتەوە،بانکی (TBI) رایگەیاندووە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من، لەوساوە بۆ ئێستا ئەوە نیو ساڵ زیاترە لەناو هەژماری منە، جگە لەچەند سەد هەژمارێکی بانکی هیچی تریان نەکردووە".
وتیشی "تائێستا (TBI) هیچ رێوشوێنێکی بۆ کردنەوەی لقی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان ، راپەرین، سۆران، زاخۆ و شوێنەکانی تر، دانانی ئامێری ئای تی ئێم نەگرتووەتەبەر".
باسی لەوەشکرد "لە فۆرمی هەژماری من، مووچەخۆر ئەتوانێت لە خانەی هەڵبژاردنی بانکەکان، لە خانەی سەرەکی (TBI) هەڵبژێرێت، بەڵام لە خانەی یەدەک ناتوانێ هەر TBI هەڵبژێرێت، ناچارە بانکێکی ئەهلی هەڵبژێرێت، چونکە تاکە بانکی فیدڕاڵی و حکومی (TBI) یە".
ناوبراو روونیکردەوە " پێویستە هەموو لایەک ئەو راستییە بزانن، کە هاتنی (TBI) بۆ ناو (هەژماری من)، بۆ تەوتین و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نییە".
هەر لەبارەی هاتنی بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) بۆ ناو هەژماری من، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی عیراق رایگەیاند "پارتییەكان دەڵێن هیچ جیاوازییەك نێوان ( تەوتین و هەژماری من نییە)، كەواتە ئێمە حەزمان لە (تەوتینە)، با جێبەجێبكرێت ئیتر بۆ كێشەی بۆ دروست دەكەن".
ب ح

بیروڕا