ئابووری

بوونی TBI و هەر بانکێکی تر لە هەژماری من، هیچ لە پڕۆسەکە ناگۆڕێت.

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوونی TBI و هەر بانکێکی تر لە هەژماری من، هیچ لە پڕۆسەکە ناگۆڕێت.
مەودا میدیا-

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سەرۆکی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی لەبارەی رێککەوتنی بانکی بازرگانی عیراق (TBI) و هەژماری من راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح رایگەیاند "ماوەی ساڵێک زیاترە (TBI) لە فۆرمی هەژماری من زیادکراوە، ئێستا دەڵێن، گرێبەستمان کردووە، ئەی پێشتر چی بوو.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بوونی (TBI) و هەر بانکێکی تر، لە هەژماری من،هیچ لە پڕۆسەکە ناگۆڕێت و بەغدا پارە دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، دابەشی بکات"

وتیشی "وەزارەتی دارایی هەرێم لەبری ئەوەی پارەکەی بەغدا، لە رێگای بانکی حکومی و سیستمی جاران دابەش بکات، دەیداتە ژمارەیەک بانک و ئەوانیش لەبەرامبەر وەرگرتنی رێژەیەک قازانج، دابەشی دەکەن".

ناوبراو باسی لەوەشکرد "بەڵام (تەوتین) لە رێگای بانکە عیراقییەکانەوە، هاوشێوەی موچەخۆرانی عیراق راستەوخۆ موچەکە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێم".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان