کوردستانی

دانانی مامۆستایانی راهێنەر رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانانی مامۆستایانی راهێنەر رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیاری زیادکردنی مامۆستای راهێنەر لە ناوەندەکانی خوێندن دەبێتەهۆی بێزاری و تووڕەیی مامۆستایان و دەڵێن پرۆسەکە بێسوودە و هۆکاری بەفیڕۆدانی کات و ئاڵۆزکردنی بواری پەروەردەو فێرکردنە و بێ ئەنجامە.

مامۆستایان دەڵێن "سەرەڕای سەرپەرشتیاران و پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان ، مامۆستای راهێنەریش دەبێتە بارگرانی بۆ سەر شانی مامۆستایان".

هەر لەبارەی دانانی مامۆستایانی راهێنەر لە ناوەندەکانی خوێندن ، لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کردووە و داوای راگرتنی پرۆسەکەی کردووە.

 لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاندووە "ئەم پڕۆسەیە رەزامەندی کۆنگرەی پەروەردەیی وەرنەگرتووە و تاقینەکراوەتەوە و ئەنجامی چاوەڕوانکراوی تێدا بەدیناکرێت".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "پرۆژەی مامۆستایانی راهێنەر، ئەرکی پەروەردەکاران لە ناوەندەکانی خوێندن، قورستر دەکات و ئاستی زانستی ناوەندەکانی خوێندن دادەبەزێنێت، بۆیە راگرتنی ئەم پرۆسەیە بە پێویست دەزانین و داواکاری پەروەردەکارانە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پڕۆسەی دانانی مامۆستایانی راهێنەر، ناڕەزایی تووندی پەروەردەکارانی لێکەوتووەتەوەو لە هەندێک ناوەندی خوێندن واژۆ دژی پڕۆسەکە کۆکراوەتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان