کوردستانی

نەوەی نوێ بەنیازە بەشداری لە حکومەت بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوەی نوێ بەنیازە بەشداری لە حکومەت بکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ نەوەی نوێ بە سەرپەرشتی شاسوار عەبدولواحید و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارە دەرچووەکانی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ رایگەیاند " لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەیانەوێت بەشداری لە حکومەتدا بکەن، چەند مەرجێکیان هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت، چاوەڕێی لایەنی براوە دەکەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنەکە بکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا 15 کورسی بەدەستهێنا و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەکەش هەمیشە دژی بەشداریکردن بووە لە  حکومەتێک  کە پارتی و یەکێتی پێکیبهێنن.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان