کوردستانی

پێویستە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە کەرکوک دوابخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێویستە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە کەرکوک  دوابخرێت

مەودا میدیا- 
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان رایگەیاند "لە سەردەمی راکان جبوری، پارێزگاری  بە وەکالەتی کەرکوک عەرەبێکی زۆر هاتوونەتە کەرکوک و گەڕەکێکی زۆر لە شارەکە دروستکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی حەوت ساڵدا حەوت گەڕەکی نوێ بۆ عەرەبەکان لە کەرکوک دروستکراوە و زیاتر لە 600 هەزار عەرەب هێنراونەتە شارەکە و ئەوەش درێژەپێدەری پڕۆسەی تەعریبە، پێویستە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دوابخرێت"

 ئەوەشی خستەڕوو "زیاتر لە 200 هەزار خێزان کەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەرێم-ـیان جێهێشتووە".

باسی لەوەشکرد "پێویستە ئاوارەکانی کەرکوک خانەقین، شەنگال، دوزخورماتو و دبز لەکاتی خۆیدا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بۆ ئەوەی سەرژمێریی بکرێن و کوردانی شاری کەرکوک لە رۆژی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی بگەڕێنەوە شارەکەیان".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژانی 16 بۆ 20ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەبچێت.
Qaiwan
Qaiwan