ئابووری

هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌موارێكى گرنگ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌موارێكى گرنگ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

هەفتەی داهاتوو هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجە كە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی كوردستان دەچێتە پەرلەمانى عیراق و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماددەی 12 كە  تایبەتە بە نەوتی هەرێمی كوردستان، هەموار دەكرێتەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "لە هەمواری مادەی 12ـی یاسای بودجەدا، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە شەش دۆلارەوە كراوە بە 16 دۆلار، بەڵام هەموارەكە بۆ پەسندكردنی، پێویستی خوێندنەوەی یەكەم و دووەمە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چاوەڕوانین هەفتەی داهاتوو هەمواری مادده‌ی 12 لە یاسای بودجە سێ ساڵییەكەدا كە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی كوردستان، بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و رێكارە پەرلەمانییەكانی بۆ بگیرێنەبەر".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان