ئابووری

ئاڵتوون به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌رزانبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵتوون به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌رزانبوون

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى ئاڵتوون، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی بۆ 2614 دۆلار دابه‌زى، ته‌نها ئه‌مڕۆ 70 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك هه‌رزانبووه‌، ئه‌و دابه‌زینه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوو مانگى رابردوو له‌و نرخه‌دا بوو.

هه‌فته‌ى رابردووتر نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ بۆ 2789 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و نرخێكى گه‌وره‌ى مێژوویی تۆماركرد، به‌راورد به‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 175 دۆلار هه‌رزانبووه‌.

دابه‌زینى ئاڵتوون بۆ ئه‌و نرخه‌، نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كان به‌شێوه‌ى مسقاڵ هه‌رزان ده‌بێت و زیاتر داده‌به‌زێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan