کوردستانی

هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت
مەودا میدیا-

 دەستەی دادوەری وەڵامی تانەکان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رەوانەی کۆمسیۆن دەکات، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی پەسەندکراوی هەڵبژاردن رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت.

 سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "دەستەی دادوەریی وەڵامی تانەکانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن رەوانەی کۆمسیۆن دەکات کە وەڵامی ٤١ تانەیە".

بەپێی زانیارییەکان، هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت و رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/10/20، پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بەشێک لە کاندید و لایەنەکان، تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دا.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان