کوردستانی

رووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی ئاسایشی هاوبەش بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی ئاسایشی هاوبەش بووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی رووداوەکەی ناوچەی پەڵکانەی سەربە پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "بە داخەوە ئەمڕۆ 2024/11/17، لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق تەقیەوە،

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە، عەقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج، عەقید محمد رەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عیراق و شەریف احمد محەمەد ئەمین شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو "رووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە".

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوەکەیدا، "پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان