ئابووری

مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى نییه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتێك سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق هەفتەی رابردوو سەردانی هەولێری کرد، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو.
 
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند " لە دوایین سەردانی محه‌مه‌د سودانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بۆ هەرێمی کوردستان، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان سوودانی و مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سودانى بەڵێنى داوە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە".

پێشتریش سودانى باسى له‌وه‌كردبوو "مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەرە، بەڵام هەندێکجار بەهۆی کێشەی هونەرییەوە دوادەکەوێت".
  
ع
Qaiwan
Qaiwan