ئابووری

نرخى زێڕ به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى زێڕ به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردو دابه‌زینى تۆماركرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ ئاڵتون بۆ 2595 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بۆ 2540 دۆلار دابه‌زى.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌، نرخى ئاڵتوون 35 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گرانبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كان ده‌بێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan