ئابووری

نرخى مریشك گرانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى مریشك گرانبوو

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ نرخى مریشك له‌ بازاڕه‌كان دابه‌زینى تۆماركرد، ئه‌مڕۆ گرانبوو، هۆكاره‌كه‌شى گرانبوو پێویستی هۆڵه‌كانى به‌خێوكردنى مریشكه‌.

نازم جاف، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌م وه‌رزى سه‌رمایه‌دا نرخى هه‌موو پێویستى و كه‌لوپه‌ل و هه‌تا غاز و جوجكیش له‌سه‌ر خاوه‌ن هۆڵه‌كان گرانكراوه‌، نرخى عه‌له‌فیش زۆر گرانبووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و گرانبوونه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خاوه‌ن هۆڵه‌كان هه‌بووه‌، چونكه‌ زیانى زۆرى لێداون، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو نرخى مریشك یه‌ك كیلۆ له‌ هۆڵه‌كان به‌ 2400 دینار بووه‌".

وتیشى "نرخى مریشك دوو رۆژه‌ گرانبووه‌ته‌وه‌ و كیلۆى له‌ هۆڵه‌كان به‌ 2600 دیناره‌ و له‌ دوكانیش گرانتر بووه‌، به‌ڵام هێشتا خاوه‌ن هۆڵه‌كان له‌ زیاندان".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان