ئابووری

نرخی بیتکۆین و ئاڵتوون گرانتربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بیتکۆین و ئاڵتوون گرانتربوون

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بیتکۆین و ئاڵتوون بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەو بیتکۆین نرخی خەیاڵی تۆمارکرد لە مێژووی خۆی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بیتکۆین، کە بەهێزترین دراوی ئەلیکترۆنییە گەیشتە 97 هەزارو 321 دۆلاری ئەمەریکی، کە بە زمانی بازاڕی نۆ دەفتەرو 73 وەرەقە دەکات.

ئەو بەرزبوونەوەی بیتکۆین بۆ ئەو نرخە، بە رای شارەزایانی بوارەکە نرخێکی خەیاڵییەو لە مێژوودا دەمێنێتەوەو ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئاراز کامەران، شارەزای بواری ئابووری بە وشەی راگەیاند "بەرزبوونەوەی بیتکۆین بەو ئەو نرخە پێشبینی نەکراوبوو، لە کاتێکدا لە ماوەی مانگێکدا بەرێژەی %100 بەرزبووەتەوە".

وتیشی "بەپێی پێشبینییەکان نرخی بیتکۆین زیاتر بەرزدەبێتەوەو دەچێتە سەرو 100 هەزار دۆلاری ئەمەریکی".

لەلایەکی ترەوە نرخی ئەک ئۆنسە ئاڵتوون لە بۆرسە بۆ 2661 دۆلار بەرزبووەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان