کوردستانی

کێشەی تۆمارکردنی خەڵکی ناوچەی پالانی و زەنگابادین چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی تۆمارکردنی خەڵکی ناوچەی پالانی و زەنگابادین چارەسەرکرا
مەودا میدیا-

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و سۆزان مەنسور پەرلەمانتاری عیراق، گرفتەکانی بەردەم تۆمارکردنی خەڵکی ناوچەکەیان لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان چارەسەر کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا خەڵکی ناوچەکانی پالانی و زەنگابادین ئەو گوندانەی ماون دەتوانن سەردانی ناوچەکانیان بکەن و تیمەکانی سەرژمێری تۆماریان دەکەن و کێشەکەیان چارەسەر کراوە".

 ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 2024/11/20، بەهۆی داخستنی کۆدی تابلێتەکان بژمێرەکان ، پڕۆسەی تۆمارکردنی خەڵکی گوندەکانی ئەوە ناوچانەیان راگرت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان