ئابووری

داهاتى هه‌فته‌یه‌كى ئه‌م شوێنانه‌ ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى هه‌فته‌یه‌كى ئه‌م شوێنانه‌ ئاشكرا كرا
مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 16-11-2024 تاوه‌كو 22-11-2024، بڕی پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بووە.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى راپەڕین و گەرمیانه‌ و له‌ باره‌ى داهاتى یه‌ك هه‌فته‌ى رابردووه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "بڕی پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "داهاته‌كه‌ 75%ی بەشێوەی نەختینە بووه‌ و 18%ی بەشێوەی چەك  و 8% ی مقاسە بووه‌.
 
ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت، له‌ رۆژی 15-12-2022، دامه‌زراوه‌ و ئێستا رۆژانە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بزانرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan