کوردستانی
رێگریی لە ئۆتۆبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی بۆ بازگەکان لە دوای سەری ساڵی 2025وە رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نادرێت.
سەبارەت بە بڕیارەکە مەودا میدیا، پەیوەندی بە بەڕیوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانییەوە کرد، سەرچاوەیەک لە ئاسایش بڕیارەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند "بڕیارەکە تەنها بۆ ئۆتۆبێلەکانی تۆیۆتا کراون ناسراو بە (مەلیکە و شاهینە) نییە و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێم تۆمار نەکراون".
لەمبارەیەوە مەودا میدیا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە کرد، سەرچاوەیەک تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا دەقی بڕیارەکەیان بەدەست نەگەیشتووە".
ب ح

بیروڕا