کوردستانی

ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ مه‌به‌ستى پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی، ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆدەبێتەوە.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "سبه‌ى یان دوو سبه‌ى ئەنجومەنی باڵای كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنه‌كه‌یان له‌ باره‌ى پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

به‌پێى زانیارییه‌كان له‌ پاش ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند كرا، رادەستی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكرێت، ئه‌وكات سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش كاتى كۆبوونەوەی یه‌كه‌مى پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan