کوردستانی
له باره‌ى سه‌رژمێرییه‌وه داوایه‌كى تر له‌م هاوڵاتییانه ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکانی ماددەی 140 دەکات لە قۆناغی پڕکردنەوەی فۆڕمی سەرژمێریی بەشداری بکەن، ئەوەش بۆ ئەوەی سوودی تەواو لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی وەربگیرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەته‌كه رایگه‌یاندووه "داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکانی ماددەی 140 دەکەن به‌شدارى بكه‌ن له قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى سه‌رژمێریى، چونكه قۆناغى رابردوو ته‌نها ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند زانیارییه‌كى دیکەی به‌سوود".
ئه‌وه‌ش هاتووه "بۆ ئه‌وه‌ى سوودى ته‌واو لە پرۆسەی سەرژمێریی وەربگیرێت پێویسته فۆڕمى سه‌رژمێریى پڕبكرێته‌وه، تاوەكو بتوانن بارودۆخى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستى، دیموگرافى و بواره‌كانى تر بزانن".
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "پڕکردنەوەی فۆڕمی سەرژمێریی سوودى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ هاوڵاتییان له رووى دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و دانانى پلانى پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزاریى".
راشیگه‌یاندووه "داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکانی ماددەی 140 دەکەن فۆڕمی سەرژمێریی پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن سه‌باره‌ت به له‌یه‌ك به‌ستنى (مقاگعه) داتاكانى سه‌رژمێریى 2024 له‌گه‌ڵ سه‌رژمێریى ساڵى 1957 و دروستكردنى تۆمارى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه ده‌بێته بنه‌ماى جیاكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ره‌سه‌ن له‌گه‌ڵ 'وافد' و خه‌ڵكى دیکە".
پ ح ع

بیروڕا