کوردستانی

ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەكات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، كۆببێتەوە و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی  کوردستان پەسەند بکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران كۆدەبێتەوە و تێیدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەسەند دەكات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 2024/10/20، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە ماوەی سێ رۆژدا 41 تانە لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە تۆمار كران، رۆژی 2024/11/18، سەرجەمیان لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بەئەنجومەنی باڵای دادەوری عیراقەوە رەتکرانەوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan