کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەرێم هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەرێم هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند "سیستمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە و هاوڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەکەی سنووری پارێزگای ھەولێر، لە ئێستادا نۆرە لە رۆژی دووشەممە تا پێنجشەممە  بەردەستە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ئەم رێنماییانە بن لە کاتی سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت".

پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی :

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (الجواز  العراقي ) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لەرێگای ویبسایتی خوارەوە دەتوانی حجزەکە بکەی، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكتروني) کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت و  لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت  وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و  بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91000 هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو  : کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) خۆی+ کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+( بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ مندال خوار 18 ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.

8- بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).

10- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

-تکایە لەکات و رۆژی کە خۆت دیاریت کردووە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆڕەت لێیداناوە ، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.

-ئەو ھاولاتیانەی کە نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

-بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر ) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.

پێش سەردانی کردنت پێویستە پین کۆدی (ماسترکارد یان ڤیزاکرد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕایی کردی مامەلەکەت لە بەشی ژمێریاری.


لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :

https://epp.iq/home
Qaiwan
Qaiwan