کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە کامێراکانی چاودێری خێرایی لە شەقامەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە.
رایگەیاند "لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ و بە وردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی بانی مەقان لە قۆناغی تێستدایە و کارەکانی تەواو بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رۆژی چوارشەممە 2024/11/27، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەویی تۆمار دەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن و بۆ ئەوەی تووشی روداو و کارەسات و سزای دارایی نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەرێی هێماکانی هاتوچۆوە".
ب ح

بیروڕا