کوردستانی

بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمشەو بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات بە شێوەی نمە باران، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە درەنگانی شەودا بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ دووشەممە کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین زیاتر دەبێت لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی، پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە".

 ب ح
Qaiwan
Qaiwan