کوردستانی
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر بڕیایدا بە قەدەغەکرنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە شەقامەکاندا.
رایگەیاند "لەپێناو رێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوی هاتووچۆ و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، ئەم بڕیارانەی دەرکردووە".
1- قەدەغە بوونی هاتووچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150م.
2- قەدەغەکردنی هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی گەورە کە لەبواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کە خێراییەکانیان لە 80کم لە کاتژمێرێک کەمترە، لەسەر هەردوو شەقامی 120م و 150م خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
3-قەدەغەکردننی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردوو "هەر شوفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت".
ب ح

بیروڕا