کوردستانی
هۆشداری بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هۆشداریی بەو وانەبێژانە دەدرێت کە تاوەکو ئیستا مامەڵەی گرێبەستبوونیان ئەنجام نەداوە، بڕیارە مامۆستای وانەبێژی دابڕوا لە شوێنیان بکرێنە گرێبەست.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "ئەو وانەبێژانەی فەرمانی گرێبەستبوونیان بۆ دەرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەکار نەبوون، ئەگەر نەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکەیان، ئەوا لە شوێنی ئەوان وانەبێژانی دابڕاو دەستبەکار دەبن و گرێبەستیان بۆ دەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ نزیکەی 38 هەزار وانەبێژ فەرمانی بە گرێبەست بوونیان بۆ دەرکرا، بەڵام دوو هەزار و 453 کەس لەو وانەبێژانەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە،تاوەکو ئێستا دەستیان بە مامەڵەی دامەزراندن نەکردووە.
ب ح

بیروڕا