کوردستانی
ژمارهیهكى ترى خوێندكار له زانکۆ و پەیمانگەکان وهردهگیرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
خوێندنى باڵا ژمارهیهكى ترى خوێندكار له زانکۆ و پەیمانگەکان وهردهگرێت و رایدهگهیهنێت "ئهوهش له پێناو رەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى، ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبووەوە".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومهتى هەرێمى كوردستان رایگهیاندووه "لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسیى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران".
راشیگهیاندووه "دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو رەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى، ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبووەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە، لە ئەنجامدا 698 خوێندکارى دیکە بە شێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) گەڕایەوە".
پ ح ع

بیروڕا