ئابووری

ئه‌مساڵ 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێم كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێم كراون

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها ئه‌مساڵ تا كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م زیاتر له‌ 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 820 مۆڵه‌ت به‌ بازرگانان دراوه‌ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل بۆ ناوخۆى هه‌رێم".

وتیشى "تا كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م به‌پێى ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى درابوون، زیاتر له‌ 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون و هاورده‌كردنیش به‌رده‌وامى هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێشبینى ده‌كه‌ین تا كۆتایی ساڵ ئاماره‌كه‌ زۆر زیاتر بێت چونكه‌ به‌شێكى ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل هێشتا ئۆتۆمبێله‌كانیان هاورده‌ نه‌كردووه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان