ئابووری

کار بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کار بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
مەودا میدیا-

سەباح حەبیب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "لە هەمواری یاسای بودجەی 2025دا کار بۆ ئەوه دەکرێت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبكاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای بودجە كراوە و بەپێی هەموارەكە لەلایەن لیژنەی داراییەوە تاوتوێ دەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پرسی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە لە هەمواری یاسای بودجەدا جێگەی بۆ بكرێتەوە و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بەناوی قەیرانی داراییەوە لەساڵی 2016وە تاوەکو ئێستا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی راگرتووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان