ئابووری
نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند "بۆ مانگی رابردو نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان 9 هه‌زار دینار بۆ 10 هه‌زار دینار ده‌بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێن".
ئەوەشی خستەڕوو "جیاوازیی نرخی كاره‌بای موەلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه موەلیدەکان لەنێوان (225 بۆ 235) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازیی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت".
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى 12ی 2024 بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لە کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ تاوەکو 1:00ی شەو کاردەکەن
کاتژمێر 1:00ی شەو تاوەکو 6:30ی بەیانی دەکوژێتەوە
کاتژمێر 6:30 بەیانی تاوەکو 8:00ی بەیانی کاردەکەن
کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 1:00ی دوانیوەڕۆ دەکوژێتەوە
رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
ب ح

بیروڕا