کوردستانی

دانوستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ جیاواز و تایبەت دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانوستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ جیاواز و تایبەت دەبێت
مەودا میدیا-

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند  "دانوستانی ئه‌مجاره‌ وەكو جارانی پێشوو تەنها لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناكۆكییەكی تووند لەنێوان هەردوو لایەنی براوەی سەرەكیدا هەیە لەسەر شێوازیی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان، یەکلاکردنەوەی ئەم پرسەش پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دانوستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ جیاواز و تایبەت دەبێت، چونكە دانوستانێكی فرەلایەنە و تەنها لەنێوان دوو لایەنی سەرەكیدا ناكرێت، بەڵکو لەنێوان هەمو هێزە براوەکاندا دەکرێت بۆ ئەوەی رای هەموو لایەنەکان لەسەر چۆنییەتی پێکاهێنانی کابینەی نوێ روونبێت، هەروەها بزانن كام لایەن ئامادەیە بەشداریی بکات و کامە لایەنیش دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن".

باسی لەوەشکرد "پێویستە ئەمجارە یەکێتی  ببێتە شەریکێکی راستەقینە و بڕیارێکی راست لەسەر بناغەیێکی راست بدات لەپێناو بەدیهێنانی کابینەیێکی خزمەتگوزار و  دادپەروەر و جێبەجێکردنی دروشم بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن".

وتیشی "دانوستانەکانی ئەمجارە دانوستانێكی  جیاواز دەبێت بۆ یەكێتی، چونكە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ  ناخوازێت تەنها دانوستان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لەگەڵ پارتیدا بكات، بەڵكو بە پلەی یەكەم دەخوازێت دانوستان لەسەر شێوازو چۆنییەتی راستکردنەوەی ڕێڕەویی حكومڕانیی و نەهێشتنی شوێنەواریی هەڵە و جیاکاری و نادادییەکانی  كابینەكانی رابردوو بەتایبەتی کابینەی نۆ بكات".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan