کوردستانی

هەسەدە شەهیدبوونی سێ شەڕڤانی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە شەهیدبوونی سێ شەڕڤانی راگەیاند
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/1، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند "پەلامارێکی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیایان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان تێکشکاندووە". 

ئاماژەیان بەوەشکردووە "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، سێ شەڕڤانیان لە رۆژئاوای رووباری فورات شەهید بوون".

ئەمە لەكاتێكدایە، چەکدارانی تەحریر شامی سەر بە  توركیا ماوەی پێنج رۆژە بەشێوەیەكی فراون هێرشیان بۆ سەر سوپای سوریا و شاری حەلەب دەستپێكردووە، ئێستا ئەو شارەیان داگیركردووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan