ئابووری

تا كۆتایی ساڵ به‌شه‌ئاردو خۆراكێكى تر ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا كۆتایی ساڵ به‌شه‌ئاردو خۆراكێكى تر ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایی ساڵ به‌شه‌خۆراك و ئاردێكى تر ده‌درێته‌ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێستا له‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك و ئاردى مانگانه‌ى هاوڵاتییان به‌رده‌وامین و به‌رده‌وامیش مادده‌كانى خۆراكمان به‌ده‌ست ده‌گات".

وتیشى "له‌ به‌شه‌ئارد مانگى نۆ دابه‌ش ده‌كه‌ین، خۆراكیش مانگى هه‌شت، تا كۆتایی ساڵ به‌شه‌ئاردێكى تر و به‌شه‌خۆراكێكی تریش ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتییان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مادده‌كانى مانگى هه‌شت رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌ نۆك و هه‌ندێ شوێنیش ماشى سه‌وز دابه‌شكراوه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan