کوردستانی
له نزیك له‌نگه‌ى هه‌ولێر ئاگركه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له نزیك بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر، پێشانگایه‌ك ئاگرى گرت و زیانى ماددى لێكه‌وته‌وه.
له نزیك بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولیر، ژماره‌یەک دوكانی جوانكاریی ئۆتۆمبێل ئاگریان گرت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكى زۆرى ئه‌و دوكان و كه‌لوپه‌لانه سوتاون و زیانێكى زۆرى ماددى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێى دوایین زانیاریی چه‌ندین دوكان ئاگریان گرتووه و به‌رگریی شارستانى له شوێنى رووداوه‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنى و ئاگره‌كه‌ش ته‌شه‌نه‌ى كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ چه‌ند جارێك بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر و چه‌ند بازاڕێكى تر ئاگریان گرت و به‌هۆیه‌وه زیانى ده‌یان ملیۆن دۆلارى لێكه‌وته‌وه.
ع
بیروڕا


