کوردستانی

بۆ پاراستنی گەلەکەمان دەستوەردانمان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ پاراستنی گەلەکەمان دەستوەردانمان کردووە
مەودا میدیا-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکنی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "هێزەکانیان لە چەندین بەرەی شەڕ رووبەڕووی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بوونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رووداوەکان لە باکوور و رۆژئاوای سوریا زۆر بە خێرایی پەرەیسەندووە و بە شکست و کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستوەردانیان لەو ناوچانە کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا، پەلاماری ناوچەکانی تل رەفعەت، شەهبا ، شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیان داوەو هێزەکانیان قارەمانانە رووبەڕوویان بوونەتەوە"

وتیشی "هەوڵدەدەن گەلەکەیان بە سەلامەتی لە تل رەفعەت ببەنە دەرەوە، وە هەروەها بۆ پاراستنی گەلەکەیان لە کۆمەڵکوژیی دەستوەردانیان کردووە".

باسی لەوەشکرد "هەوڵیاندا رێڕەوێکی مرۆیی لەنێوان حەلەب و تل رەفعەت بکەنەوە بەڵام گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا رێڕەوەکەیان پچڕاند".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan