کوردستانی
بایکۆت بڕیارێکی ناچارییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی دواکەوتنی مووچە، جارێکی تر مامۆستایان لە شار و شارۆچکە و گوندەکان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردەوە.
دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێک لە قوتابخانەکانی ناو شاری سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و دەوامی بەشێکیان بەردەوامە کە ئەویش بەهۆی تاقیکردنەوەی قوتابیان و خوێندکارانەوەیە، دوای تاقیکردنەوەکان ئەوانیش بایکۆت دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مامۆستایانی دەرەوەی شار توانای دابینکردنی کرێی هاتوچۆیان نەماوەو بەوهۆیەوە زۆرینەی قوتابخانەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەکان بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندنیان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بە سەربازییکردنی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، دۆخەکە بۆ مامۆستایانی ئەو سنوورانە جیاوازە، بەڵام دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوام نابێت و بەمنزیکانە گۆڕانکاریی دروست دەبێت".
وتیشی "تاوەکو تەوتینی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەکرێت، راگرتنی پلە بەرزکردنەوە، دواکەوتن، پێنەدان و بڕینی قووتی خەڵک بەردوام دەبێت، لەبەر ئەوە هەوڵەکانیان بۆ پڕۆسەی تەوتینی مووچە، لەرێی وەزارەتی دارایی عیراق و کەناڵە جیاوازەکانی حکومەتی ناوەندی چڕکردووەتەوە".
باسی لەوەشکرد "لای هەمووان ئاشکرایە، هیچ مامۆستایەک بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن و داخستنی دەرگای قوتابخانەکانی بەڕووی رۆڵەکانمان پێ خۆش نییە و هەمووان بەبڕیارەکە ئازار دەچێژن، بەڵام بێباکی حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر بڕین و پاشەکەوت و دواکەوتنی مووچە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ، ناچار بە بایکۆتی کردوون".
ب ح

بیروڕا