کوردستانی

روانگەی سوریا: 200 هەزار ئاوارەی عەفرین گەمارۆ دراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


روانگەی سوریا: 200 هەزار ئاوارەی عەفرین گەمارۆ دراون
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ناوچەکانی تل رەفعەت و شەهبا بڵاوکردەوە

رایگەیاند "زیاتر لە 200 هەزار ئاوارەی عەفرین کە لە تل رەفعەت و ناوچەی شەهبا نیشتەجێن لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیاوە گەمارۆ دراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییانە پێشتر بەهۆی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە لە شارەکەی خۆیان ئاوارە بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هاوڵاتییانە لە چاوەڕوانی کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیدان تاوەکو ناوچەکە جێبهێڵن و کۆچ بۆ ناوچە ئارامەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان بکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی شەش رۆژە گرووپەکانی سەربە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر پارێزگای حەلەب دەستپێکردووە و دەستیان بەسەر ناوەندی پارێزگاکە و بەشێک لە سنووری پارێزگاکەدا گرتووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan