کوردستانی

هێرۆ عەتار لە ریزەکانی کۆمەڵ دوورخرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرۆ عەتار لە ریزەکانی کۆمەڵ دوورخرایەوە
کۆمەڵی دادگەریی ئەو پەرلەمانتارەی لە ریزەکانی دوورخستەوە کە کە پابەندی بڕیاری حزبەکەی نەبوو. 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "هێرۆ عەتار، سەرپێچی بڕیاری حزکەی کردووە لەبارەی بایکۆتکرنی پەرلەمان و بەشداربووە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی بەشدارییکردنی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان،  هێرۆ عەتار، دوورخراوەتەوە، لەمەودوا پەیوەندی بە ریزەکانی کۆمەڵی دادگەرییەوە نەماوە، بەڵام خۆی ئازادە لە کاری پەرلەمانتاریی بەردەوام دەبێت یان نا".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر کاندیدێکی تر پابەندی بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبێت، لە ریزەکانیان دووریدەخەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/10/20، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان کۆمەڵی دادگەریی سێ کورسی بەدەستهێنا، تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە داو بەشداریکردنی پەرلەمانی بایکۆت کرد. 
Qaiwan
Qaiwan