کوردستانی
تورکمان داوای زیاتر لە وەزارەتێك دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مونا قەهوەچی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند، سوێندی ئەندامانی پەرلەكامی كوردستان پڕۆسەیەكی دیموكراسییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رێکبکەون تاوەکو بەزووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "وەکو پێکهاتەی تورکمان پشتیوانیی لە کوردستانێکی بەهێز دەکەن و داوای زیاتر لە وەزارتێکیش لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن".
باسی لەوەشکرد " خۆی بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کاندید نەکردووە، دەیانەوێت دەرفەت بە پێکهاتەی مەسیحی بدەن، بۆ ئەوەی یەکێک لە پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی بدرێت بە تورکمان".
ب ح

بیروڕا