کوردستانی
مهزڵوم عهبدى: پاراستنى خهڵكى حهلهب له ئهستۆى ئێمهیه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، هێزەکانیان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی ئەو گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند "رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو پەرەیان سەند، هێزەکانمان لە رووبهڕووى هێرشى چڕ بوونهتهوه".
باسى لهوهشكردووه "لەگەڵ داڕووخان و کشانەوەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی، بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە رۆژهەڵات و حەلەب و تەلڕەفعەت، دەستوەردانمان کرد بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژی بپارێزین، بەڵام هێرشی ئەو گرووپە چەکدارانەی داگیرکاری تورک پشتیوانییان دەکات، ئەو رێڕەوەیان پچڕاند".
وتیشى "ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنە کاریگەرەکانی سووریا لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی گەلەکەمان بپارێزین و لە ناوچەی تەلڕەفعەت و شەهباوە بیانگوازینەوە بەرەو ناوچە سەلامەتەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات".
له لایهكى ترهوه روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و پشت بە تۆڕێکی بەرفراوان لە پەیامنێران لە سەرانسەری سووریا و کوردستان دەبەستێت، هۆشداری دەدات لەوەی هێزی بەناو "سوپای نیشتمانیی سووریا" 200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەبی گەمارۆداوە و دەڵێت، مەترسیی "کۆمەڵکوژیی گەورە" لە دژی کورد هەیە.
ع
بیروڕا


