کوردستانی
یهپهگه و تهحریرشام رێككهوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
یەپەگە و تەحریرشام لەسەر مانەوەی ئەو هێزانە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب رێککەوتن.
یەکینەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ چەکدارانی تەحریرشام سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رێكکەوتن.
لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کە ژمارهى دانیشتوانی زیاتر لە 300 هەزار کەسە ئەنجومەنێکی مەدەنیان پێکهێناوە و هێزەکانی یەپەگەش لەو گەڕەکانە وەکوو هێزی ئاسایش درێژە دەدەن چالاکی خۆیان.
هەروەها بەپێی ئەو رێککەوتنە سەرجەم ناوەند و پێکهاتە کوردییەکان لە ئەو گەڕەکانە درێژە دەدەن به چالاکی ئاسایی خۆیان و دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە دەتوانن بە شێوەی ئاسایی هاتوچۆی گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب بکەن.
ع
بیروڕا



