کوردستانی

بۆنی غاز بڵاوبووتەوەو هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆنی غاز بڵاوبووتەوەو هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت
مەودا میدیا-

ماوی سێ مانگە ناو بەناو بۆنێکی باخۆش لە سنورری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن بڵاودەبێتەوەو بووەتەهۆی بێزاریی هاوڵاتییان و پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە.

 رزرگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای دروستبوون و بڵاوبوونەوەی بۆنەکە هەوڵەکانمان بۆ نەهیشتنی و بنبڕکردنی، تاوەکو ئێستا بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرچاوەی ئەوبۆنە ناخۆشە لە سنووری کارگێریی قەزای شارەزووردا نییە و لە سنووری ناحیەی عەربەتدایە کە سەربە قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سلێمانییە، بەوهۆیەوە نەمانتوانیوە راستەوخۆ ئیجرائات بکەین".

 ئەوەشی خستەڕوو "بە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی و نوسراو، قایمقامییەتی سلێمانی و ناحیەی عەربەت و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی وداواکاری گشتی-یان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکاری پێویست نەگیراوەتەبەر، بەڵام هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان و ژینگەی شارەزوور بەردەوام دەبێت".

هەر سەبارەت بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە سنووری شارەزوور، مەودا میدیا پەیوەندی بە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانییەوە کرد.

 مستەفا جومعە فازل، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەکانیان بەدواداچوونیان کردووە و چەندینجار سەردانی کارگەکانی سنووری ناحیەی عەربەت-یان کردووە".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەیەکی زۆر پڕۆژە لە سنوورەکە هەیە وگومانیان لە یەکێک لە پڕۆژەکان هەیە کە بووەتەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنەکە، داوایان لێکردووە کارەکانی رابگرێت".

 ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەی بۆنەکە چەند رۆژێکیان پێویستە و دەبێت لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا سەردانی پڕۆژەکان بکەن و لە چوارچێوەی یاسا و رێسادا رێکاریی بەرانبەر دەگرنەبەر".

 وتیشی "بەڕێوەبەر و تیمێکی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بۆنەکە چڕکردووەتەوە و بەردەوام سەردانی کارگەکانی سنووری عەربەت دەکەن".


ب ح

Qaiwan
Qaiwan