کوردستانی

یەكێتی و پارتی جارێكی تر كۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی و پارتی جارێكی تر كۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوەو کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان-یان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و دەمێنێتەوە سەر حکومەتێکی چالا و پەرلەمانێکی کارا، وە هەروەها  دەبێت یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان بپارێزن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هەفتەیە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، هەروەها بارودۆخ و رووداوەكانی ئێستا وا دەخوازێت بەزوویی حكومەتێكی كارا پێكبهێنرێت، هیوادارە بەرپرسانی هەردوولا کۆسپ و تەگەرە بۆ کۆبوونەوەکان دروست نەکەن لەرێی لێدوانی نابەرپرسانەوە".

وتیشی "پێویستە راستییەكان لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی موچە بۆ فەرمانبەران ئاشكرا بكرێن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan